"شێلم لە پاڵ هێلانەی ورچدا"
07:38 *2008/7/22
وێڕای ئه‌وه‌ی بێجگه له‌م شاره‌ی كه لێی ده‌ژیا ، هێشتا هیچ شوێنێكی تری سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ی نه‌دیبوو، كه منداڵ بوو وای ده‌زانی ئه‌و شه‌قامه‌ی شار كه جۆره‌ها دوكانی پیشه‌گه‌ری تێدا بوو ، به‌رینترین شه‌قامی سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌مینه‌یه . كه بیر له‌و دیده‌ی جارانی ده‌كاته‌وه ، نازانێت هۆكه‌ی چی بووه وا ئه‌و شه‌قامه‌ی شاری به‌و شێوه به‌رینه هاتبووه پێش چاو.
درێژه‌ی بابه‌ت..."هەتاو"
04:48 *2008/6/30
"سازه‌دێ و بۆنی كارامێل"
01:43 *2008/6/24
هێنده‌ی هه‌موو دونیا دڵی به سازه‌دێ خۆشه ، له‌و ٢٥ ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا ١٨ یانی به‌خۆشیه‌وه لێره به‌سه‌ربردووه ، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌یه‌كه دووری ڕه‌وه‌ند دڵ و ده‌روونی ده‌گوشێت . هه‌رچی پێشتر شیرینی ناسیبێت باوه‌ڕناكات ئه‌وه ئه‌و بێت وا بێ تاقه‌ت بووبێت. ئه‌وه چوار دانه مانگی ڕه‌به‌قه سۆمای چاوه‌كانیان پرشینگی سۆزیان له‌یه‌ك هه‌ڵنه‌سووه. هه‌ربۆیه مات دیاره و خه‌م به‌رۆكی گرتووه ، له دڵه‌ڕاوكێدایه ، جار جار لێزمه‌یه‌یه‌كی پڕئازاری گومان باڵ به‌سه‌ر مێشكی‌دا ده‌كێشن و گومانی ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌كه‌ن كه ڕه‌وه‌ند نه‌گه‌ڕێته‌وه . ئاخر ئه‌و په‌یمانی دابوو كه بێته‌وه. ڕاسته جار جار كه‌مێك وه‌ڕه‌سی خۆی له‌و كه‌م و كوڕیانه‌ی له دێ‌دا به‌دی ده‌كران ده‌رده‌بڕی ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م مشوری چاككردنیانی ده‌خوارد . دواجار كاتێك لافاوه به‌خوڕه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م به‌هاره یه‌ك له كۆڵه‌كه داره‌كانی پرده‌كه‌ی چه‌می قرژاڵه‌سوره‌ی خستبووه له‌قین ، ئه‌و دوو رۆژی ڕێك به‌ته‌نها خه‌ریك بوو هه‌تا چاكی نه‌كرده‌وه وازی نه‌هێنا. باشه ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ته‌نگ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێوه نه‌بێت چۆن ده‌چێت دوو دانه ڕۆژ تا بینه قاقای خۆی له نێو ئاوی ئه‌و چه‌مه سه‌رشێته‌دا نوقم ده‌كات. ئێ ئه‌و هێنده‌ی چاوه‌كانی خۆی خاك و خۆڵی سازه دێی خۆش ده‌ویست ، بۆیه گومانی ناوێت كه دێته‌وه .
درێژه‌ی بابه‌ت..."به‌خشنده‌یی هه‌ور و هۆنراوه."
04:18 *2008/6/12
"رسوابوونی گه‌نده‌ڵكارێك"
08:27 *2008/5/31
١
ماندووم و له خه‌فڵه‌تاندا تاساوم ئێوه كه ته‌نها لێم توڕه‌ن به‌وه ده‌كات كه گوڵبارانم بكه‌ن ده‌نا من خۆم بۆ ڕسوابوون سازده‌دا دیاره ئێوه هه‌تا ئێستاش له ڕه‌وینه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌كانی مرۆییم بێ ئاگان ئێوه نازانن ئه‌وه‌ی ڕیسه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه به خوری منم داخی گران چ په‌نگێكم به‌خۆ داوه! چیم به په‌یكه‌ری شكۆداری ته‌مه‌نم كرد ئێستا ده‌زانم بۆ به گه‌نده‌ڵكار گازم ده‌كه‌ن ئێستا ده‌زانم بۆ پێم ده‌ڵێن " گه‌نده‌خۆر و خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه وه‌شێن " ٢ ته‌مه‌نێك ڕه‌ونه‌قی تریفه‌ی چاوی ئێوه سه‌رمایه‌ی بوون و نه‌بوونم بوو بۆیه رێز وه‌ك: جریوه‌ی پۆله پاسارییه‌ك بۆی ده‌خوێندم شكۆ وه‌ك: گڕوگاڵی چیایه‌كی ساوا له قه‌فه‌زه‌ی سینگم ده‌تكا و خۆم چه‌نده سه‌نگین و ته‌لار ده‌بینی كه‌چی ئێستا كه به داوێنێكی چه‌په‌ڵه‌وه موفته‌خۆری قوتی ئێوه‌م چڵكی ده‌ست و ژه‌هری ته‌لاری پڕ له زێڕ رووباری قێز له‌خۆهاتنه‌وه له‌دڵ و ده‌روونم ده‌كه‌ن و خانه خانه‌ی سییه‌كانم به‌ر گوڕ و تینی نه‌عله‌تی ئێوه ده‌خه‌ن بۆیه ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م شه‌هامه‌تم له زبڵدانێكدایه بۆیه ئێستا له ئاوێنه‌ی بیلبیله‌كانی چاوتاندا خۆم سوك و ڕیسوا ده‌بینم.درێژه‌ی بابه‌ت...
"عەشقی ڕەسەن"
06:20 *2008/5/29
"ته‌مه‌نی خاك و خۆڵ و ئێمه"
10:46 *2008/5/25
"برەوی عەشق"
16:47 *2008/5/24
دێم به‌دوای سركی نیگایه‌كی تۆدا ده‌گه‌ڕێم . مۆڵه‌ت له به‌خشنده‌یی خزمان وه‌رده‌گرم ، هانی هاوڕێیان بۆ داكۆكیكردن له خواستی سه‌رشێتانه‌ی دڵم ده‌ده‌م ، له ویژدانی كۆمه‌ڵ ده‌خوازم تا چاوپۆشی له چه‌قاوه‌سووێتی فریشته‌كانی مه‌مله‌كه‌تی ڕۆحم بكه‌ن. له ڕیشی سپی كه‌شكۆڵ به‌كۆڵان تكا ده‌كه‌م فێری په‌ند و وانه په‌نهانه‌كانی گه‌ڕۆكیم بكه‌ن.له ئه‌گریجه‌ی سپی بێریڤانان خۆ فێری به‌خشنده‌یی ده‌كه‌م. ئه‌وجا دێم وه‌ك گه‌ڕۆكێكی به‌گوڕ لوتكه‌ی عه‌شق ده‌كه‌مه ئامانج . دێم تا له دونیای ئه‌ویندا بتاسێم و مه‌ست مه‌ست ببم . وه‌ها مه‌ست كه گوێم له قرخه‌قرخی ته‌پڵی به‌یت و بالۆره‌ی باو نه‌بێت. وه‌ها تاساو هه‌تا تیری سه‌رزه‌نشت و توانج زه‌خمی ئازاریان لام نه‌بێت . دێم چنگه كڕێ به كۆسپه‌كاندا ده‌نوسێم تا ته‌واو به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بم ، لێناگه‌ڕیم تا خڕ و پڕ و دانه دانه له سه‌ركێشی ده‌شته‌كیانه دایان نه‌ماڵم و ده‌سته‌مۆیان نه‌كه‌م . ئه‌وسا وه‌ك جوامێرێكی له خۆدا ڕاپه‌رموو ده‌بم به شاخه‌وانی كه‌لیخانی عه‌شقی تۆ، كۆشش ده‌كه‌م تا تارمایی پرچی ڕه‌شت،بكه‌مه خێوه‌تگای دیده‌وانی ته‌مه‌نی عاشقیم. چنگ له‌سه‌ر شان دێم تا كه‌ف و كوڵی تاسه‌م به‌ر نه‌رم و نیانی سۆزت ده‌كه‌وێت، ئیدی له‌ئاست به‌یداخی هه‌ناسه‌یه‌كتدا ڕێك ده‌وه‌ستم و ڕێز له ئاڵای هێمنیت ده‌نێم . دێم تا له كیڵگه‌ی به ڕنو پۆشراوی به‌یانیانێك ئه‌ڵماسێكی دانار دانار له ته‌لیسمی چاوانت بخوازم ، ئه‌وسا رۆحم له جوڵه ده‌خه‌م، پشو به ترپه‌ی دڵم ده‌دم. ئارام ئارام له پشت لقه ڕیواسێكه‌وه خۆحه‌شار ده‌ده‌م، خاوێن، وه‌ك خاوێنی ده‌ررونی ئه‌فسوناویترین فریشته سه‌ره‌تاتكه‌ی ماچێكی مزری لێوانت ده‌كه‌م. دێم تا له‌گه‌ڵ تۆدا پێكه‌وه گوڵدانی ماچ له په‌ڕه‌كانی شه‌رمكردن به‌تاڵ بكه‌ینه‌وه. دێم تا عه‌شق گوڕوتینێكی به‌رده‌وامم بداتێ.
"ئێمە بێکارین"
06:18 *2008/5/23
"لە خەیاڵ داوا دەکەم"
03:54 *2008/5/13
خه‌یاڵ
نزیكترین دایه‌ن
ببه به لاوێنه‌ری ڕۆحی ساوام ،
چه‌پكێ ڕه‌قه‌به‌ردی سورێن بكه شه‌قشه‌قه و بیده‌ده‌ستم
به‌ڵام توخوا!
له ده‌ستمی مه‌فڕێنه گه‌ر مێشكی سه‌رتم پێیان به‌ردایه‌وه
خه‌یاڵ
نزیكترین ڕێبه‌ر
ببه به وه‌ستای هه‌ڕه‌تی لاوێتیم
كونگه‌یه‌ك شه‌ربه‌تی مێوژ بكه تیوبێك بۆیاخی پاستێل و بمده‌رێ
به‌ڵام تو خاتری ئه‌سحابه‌كان!
له ڕیشوی فڵجه‌كانمی مه‌فڕێنه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كه‌وێكم له سه‌ر كه‌نفاسه‌كانت كێشا
خه‌یاڵ
نزیكترین خه‌مخۆر
ببه حیكایه‌ت خوانی شه‌وانی گوێ ئاگردانم
جوتێك كاڵه‌ی ئاسنینی هه‌گبه‌كه‌تم به‌رێ
به‌ڵام بۆ خاتری كاك ئه‌حمه‌دی شێخ!
له پێیه‌كانمی دامه‌كه‌نه گه‌ر خاكی ڕه‌قه‌نی نێو داستانه‌كانتم پێوه كێڵا"بیرۆکەکانی بێکاریم"
06:37 *2008/5/12
مێشكم جه‌نجاڵه ، بیرۆكه‌كان به خێرایی و پچڕ پچڕ به ده‌ربه‌نده‌كانی هزرمدا تێده‌په‌ڕن. ده‌شێت هه‌ر به‌هۆی ئه‌و جه‌نجاڵییه‌شه‌وه بووبێت كه زرنگه زرنگ و قیژه قیژی منداڵانی گه‌ڕه‌ك سه‌رنجیان ڕانه‌كێشابم ،
درێژه‌ی بابه‌ت..."مەستبوونی ئێواران"
01:00 *2008/5/11
"كامه عه‌شق "
03:09 *2008/5/9
"فێربوونی عەشق"
14:25 *2008/5/6
پێنج به‌هارە ، له تۆوە فێری عه‌شق دەبم که‌چی تۆ خۆت له شیرینێ بچوکتر وێنا دەکه‌یت پێنج بهه‌هارە ، وه‌ك لاپه‌ڕێكی چه‌تاوه‌ڕوو هه‌ڵاله‌ی سۆزت دەمژم که‌چی تۆ هه‌ر وەک فه‌رهادێک لێم دەڕوانیت پێنج به‌هارە ، هه‌رچی خۆهه‌ڵده‌سه‌نگێنم ته‌نها وێنه‌ی خۆویستێكی ڕژد ده‌بینم به‌ڵام تۆ هه‌ر ده‌ستبه‌رداری گیانی له خۆبووردن نابی و وچان وچان كه‌له‌به‌ر و پێچ و په‌نای مرۆبوونم كه‌ژماڵده‌كه‌یت هه‌تا ڕه‌ندی عه‌شقیان تێدا بدۆزیه‌وه به‌ڵی تۆ ڕاهێنه‌ری عه‌شقیت و بویته فریادڕه‌سێك بۆ من ئه‌مجاره هاتووم و پێم له‌دڵی خۆناوه تا له دره‌نگ سه‌وزبوونی نزاری عه‌شقی من ببوریت ئه‌مجاره‌كه پێم گوتیت بمبه‌خشه ، نه‌كه‌یت په‌نجه‌ی قوڕو قه‌پت له‌سه‌ر لێوه‌كانم دانێیت ئیدی منیش ده‌خوازم وه‌كو تۆسهراسهر، هه‌رچی وانه‌كانی عهشقهڕست ڕست به‌به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خۆدا بكه‌م
"باران"
15:24 *2008/5/4
نه‌رم نه‌رم ڕێ ده‌كوتێت دێت و له‌سه‌ر لێوم هه‌وار ده‌خات
دڵم ته‌ژی له نه‌شئه و
سینه‌م به بناری هه‌ڵه‌موتێكی غه‌رقبوو له‌سۆز ده‌كات
بارانه
گه‌رد گه‌رد هه‌وا بۆنی زوڵفی ئه‌تۆی لێ دێت
دیسان هه‌وری بۆ ڕێژنه‌ی باران دۆشداماو
شه‌ونمی گه‌رده‌ملی تۆی خواستووه
بۆ كوتانی ده‌فی نه‌سیم
دیسان ئاسمان دوو تاڵ زوڵفی له ئه‌گریجه‌ی تۆ سه‌ندووه بۆ خامۆشبوون دیسان زه‌وی ده‌ستی دوعا، بۆ لێزمه‌یه‌ك له سۆزی تۆ ده‌گرێته‌وه
بارانه
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له شه‌خته‌ی بۆنی تۆدا ئاوه‌چۆڕ بم
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له لافاوی یاده‌وه‌ری تۆدا غه‌رقی سۆز بم
"زیزبوونی ئەستێرە"
16:10 *2008/5/3
"سەمای کانی"
08:01 *2008/5/3
"گوڵ و لێو"
06:37 *2008/5/1
"نامەکانی کۆچبەرێک"
05:37 *2008/4/30
"ده‌ستی داپیره"
02:48 *2008/4/30