"به‌خشنده‌یی هه‌ور و هۆنراوه."
04:18 *2008/6/12
ئه‌گه‌ر هه‌ور بیزانیانه
زه‌وی گه‌روی شین و بۆنداری خۆی قفڵ ده‌كات
وه‌ها به‌خوڕ نه‌ده‌گریا.
تك تك ، لوتفی گه‌ڵاڵه‌بووی ته‌مه‌نی خۆی،
به‌و ریتمه مۆزیقاویانه،
به گازه‌ره‌ی پشتی شاخێكی بۆرهه‌ڵگه‌ڕاودا نه‌ده‌دا.
ته‌نك ته‌نك
تام و چێشی كۆكراوه‌ی ئۆقیانوسێكی دووره ده‌ستی
له پریاسكه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد،
هه‌تا له‌گه‌ڵ لاره و له‌نجه‌ی شه‌ماڵێكدا بیانهێنێ و
زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ
چڕی لێره‌وارێكیان پێ سواخبدات.
++++
ئه‌گه‌ر كۆپله هۆنراوه‌یه‌كی قیته‌ڵه بیزانیایه
هۆش و مێشكم داینه‌مۆی دیواخانێكی بۆ سازناكه‌ن
وه‌ها خانه‌دانانه گۆرانی بۆ نه‌ده‌چڕیم.
پۆشته‌وپه‌رداخ ، شه‌تڵی گوڵه فه‌رهه‌نگێكی ڕازاوه‌ی خۆی
وا به‌خشنده‌ییانه نه‌ده‌گوشی و
شاپێكی شه‌رابێكی بۆ مه‌ستبوونم نه‌ده‌گه‌یاند.
په‌یتا په‌یتا
ژیله‌مۆی هه‌ناسه‌كانی شاعیرێكی كه‌نارگرتووی
كوچه‌كوچه و كۆڵان كۆڵان نه‌ده‌هانی
هه‌تا له‌گه‌ڵ خه‌مه قه‌له‌نده‌ر و زه‌بونه‌كانمدا
وچان وچان و
قوڵ قوڵ ژێرخانی ویژدانی یه‌كتر هه‌ڵده‌نه‌وه
حوزه‌یرانی ٢٠٠٨
"رسوابوونی گه‌نده‌ڵكارێك"
08:27 *2008/5/31
١
ماندووم و له خه‌فڵه‌تاندا تاساوم ئێوه كه ته‌نها لێم توڕه‌ن به‌وه ده‌كات كه گوڵبارانم بكه‌ن ده‌نا من خۆم بۆ ڕسوابوون سازده‌دا دیاره ئێوه هه‌تا ئێستاش له ڕه‌وینه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌كانی مرۆییم بێ ئاگان ئێوه نازانن ئه‌وه‌ی ڕیسه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه به خوری منم داخی گران چ په‌نگێكم به‌خۆ داوه! چیم به په‌یكه‌ری شكۆداری ته‌مه‌نم كرد ئێستا ده‌زانم بۆ به گه‌نده‌ڵكار گازم ده‌كه‌ن ئێستا ده‌زانم بۆ پێم ده‌ڵێن " گه‌نده‌خۆر و خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه وه‌شێن " ٢ ته‌مه‌نێك ڕه‌ونه‌قی تریفه‌ی چاوی ئێوه سه‌رمایه‌ی بوون و نه‌بوونم بوو بۆیه رێز وه‌ك: جریوه‌ی پۆله پاسارییه‌ك بۆی ده‌خوێندم شكۆ وه‌ك: گڕوگاڵی چیایه‌كی ساوا له قه‌فه‌زه‌ی سینگم ده‌تكا و خۆم چه‌نده سه‌نگین و ته‌لار ده‌بینی كه‌چی ئێستا كه به داوێنێكی چه‌په‌ڵه‌وه موفته‌خۆری قوتی ئێوه‌م چڵكی ده‌ست و ژه‌هری ته‌لاری پڕ له زێڕ رووباری قێز له‌خۆهاتنه‌وه له‌دڵ و ده‌روونم ده‌كه‌ن و خانه خانه‌ی سییه‌كانم به‌ر گوڕ و تینی نه‌عله‌تی ئێوه ده‌خه‌ن بۆیه ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م شه‌هامه‌تم له زبڵدانێكدایه بۆیه ئێستا له ئاوێنه‌ی بیلبیله‌كانی چاوتاندا خۆم سوك و ڕیسوا ده‌بینم.درێژه‌ی بابه‌ت...
"عەشقی ڕەسەن"
06:20 *2008/5/29
ده‌ڵێم تا شه‌رمه‌زار نه‌بم
مشتێك خۆڵه‌مێشی دڵم به‌رم
هه‌تا ئه‌م به‌هاره هاته‌وه‌به قومێك ئاوی سیروانی بسپێرم
به‌ڵكو له نێو قاڵبێكی به‌سۆزتری بكا
ئاخر ئیتر دڵم نایه‌ت
به ڕه‌نگی له‌به‌ر هه‌تاودا كاڵه‌وه‌بووی سۆزه‌كه‌ی پارساڵه‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...
"ته‌مه‌نی خاك و خۆڵ و ئێمه"
10:46 *2008/5/25
له‌وه‌ته‌ی خاك و خۆڵ هه‌یه
ئێمه‌ش لێره دروست بووین و بوونمان هه‌یه
كه‌چی ئه‌وه عه‌یامێكه
جاره جاره
گێژه‌ڵووكه‌ی پایزێكی ویژدان دۆڕاو
وه‌كو دێ‌و و وه‌ك ئه‌و جانه‌وره كه‌سنه‌دیوانه‌ی ،
حیكایه‌ته‌كانی سه‌رزمانی نه‌نكمانیان پڕ له سام و ترس ده‌كرد
ده‌ستی له بن باڵه‌كانمان ده‌گیرینێت
هه‌تا هێز و لوره‌لوری لوولبون ،
درێژه‌ی بابه‌ت...
"لە خەیاڵ داوا دەکەم"
03:54 *2008/5/13
خه‌یاڵ
نزیكترین دایه‌ن
ببه به لاوێنه‌ری ڕۆحی ساوام ،
چه‌پكێ ڕه‌قه‌به‌ردی سورێن بكه شه‌قشه‌قه و بیده‌ده‌ستم
به‌ڵام توخوا!
له ده‌ستمی مه‌فڕێنه گه‌ر مێشكی سه‌رتم پێیان به‌ردایه‌وه
خه‌یاڵ
نزیكترین ڕێبه‌ر
ببه به وه‌ستای هه‌ڕه‌تی لاوێتیم
كونگه‌یه‌ك شه‌ربه‌تی مێوژ بكه تیوبێك بۆیاخی پاستێل و بمده‌رێ
به‌ڵام تو خاتری ئه‌سحابه‌كان!
له ڕیشوی فڵجه‌كانمی مه‌فڕێنه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كه‌وێكم له سه‌ر كه‌نفاسه‌كانت كێشا
خه‌یاڵ
نزیكترین خه‌مخۆر
ببه حیكایه‌ت خوانی شه‌وانی گوێ ئاگردانم
جوتێك كاڵه‌ی ئاسنینی هه‌گبه‌كه‌تم به‌رێ
به‌ڵام بۆ خاتری كاك ئه‌حمه‌دی شێخ!
له پێیه‌كانمی دامه‌كه‌نه گه‌ر خاكی ڕه‌قه‌نی نێو داستانه‌كانتم پێوه كێڵا"مەستبوونی ئێواران"
01:00 *2008/5/11
مایسه ،
ئاسمان و ئێواره مه‌ستن ،
سه‌ریان له سه‌ر سینگی پیره‌مه‌گرون ناوه و
نمایشی سۆز له‌گه‌له‌ری ده‌ڵداراندا ده‌كه‌ن
مایسه ،
ئێواران فیستیڤاڵ بۆ ئاسۆ سازده‌كات،
ڕه‌نگی زه‌رد ، په‌مبه و پرته‌قاڵی قه‌تاره ده‌گرن و
بێ خشپه خۆ هه‌لده‌سوون له سینگی شین ،
ماچ ده‌كه‌ن ژێرچه‌نه‌ی بۆری ئاسمان
مایسه ،
ئێواران زه‌ماوه‌ند بۆ په‌ڵه هه‌ور ده‌سازێنێ
په‌ڵه په‌ڵه‌ی هه‌وری شۆخ و شه‌نگ مه‌مكی خڕ و قیتیان ،
ئاوێزانی ڕیشوی زێڕینی خۆر ده‌كه‌ن و
سۆز به بیری گڵه‌زه‌رده‌دا دێننه‌وه
مایسه و سروشت دیسان مه‌یلی نواندنی خۆی ده‌كات
"كامه عه‌شق "
03:09 *2008/5/9
هه‌یه ده‌ڵێت گۆمی عه‌شق گه‌لێك مه‌نگه
ئاخر ئه‌وه عه‌شقی به لینگه‌وقوچی دیوه
تریقه‌ی عه‌شق سامناكی له كوێ ده‌ناسێ
ئه‌گه‌ر ئۆقیانوسی ژیان که‌نارێکی خامۆشی بێ
ته‌نها عه‌شقه
هه‌یه دەڵێت زەبری كپبوونی عه‌شق گه‌لێک سه‌خته
ئاخر ئه‌وە حه‌زێکی کورت خایه‌نی دیوە
دەنا عه‌شق کوا کایه‌ی کات کپی دەکا
ئه‌گه‌ر ژیان چه‌رخێکی به‌ردەوامی هه‌بێ
ته‌نها عه‌شقه
هه‌یه عه‌شق به ژه‌هری مار دەشوبهێنێ
ئاخر ئه‌وە عه‌شقی وەک كاڵایه‌ک دیوە
هه‌ستێ كه قابیلی سه‌ندن نه‌بێ له‌كوێ چزه له جه‌رگه‌وه دێنێ
ئه‌گه‌ر ژیان ڕه‌هه‌ندێکی بێ ئازاری هه‌بێ
ته‌نها عه‌شقه
"فێربوونی عەشق"
14:25 *2008/5/6
پێنج به‌هارە ، له تۆوە فێری عه‌شق دەبم که‌چی تۆ خۆت له شیرینێ بچوکتر وێنا دەکه‌یت پێنج بهه‌هارە ، وه‌ك لاپه‌ڕێكی چه‌تاوه‌ڕوو هه‌ڵاله‌ی سۆزت دەمژم که‌چی تۆ هه‌ر وەک فه‌رهادێک لێم دەڕوانیت پێنج به‌هارە ، هه‌رچی خۆهه‌ڵده‌سه‌نگێنم ته‌نها وێنه‌ی خۆویستێكی ڕژد ده‌بینم به‌ڵام تۆ هه‌ر ده‌ستبه‌رداری گیانی له خۆبووردن نابی و وچان وچان كه‌له‌به‌ر و پێچ و په‌نای مرۆبوونم كه‌ژماڵده‌كه‌یت هه‌تا ڕه‌ندی عه‌شقیان تێدا بدۆزیه‌وه به‌ڵی تۆ ڕاهێنه‌ری عه‌شقیت و بویته فریادڕه‌سێك بۆ من ئه‌مجاره هاتووم و پێم له‌دڵی خۆناوه تا له دره‌نگ سه‌وزبوونی نزاری عه‌شقی من ببوریت ئه‌مجاره‌كه پێم گوتیت بمبه‌خشه ، نه‌كه‌یت په‌نجه‌ی قوڕو قه‌پت له‌سه‌ر لێوه‌كانم دانێیت ئیدی منیش ده‌خوازم وه‌كو تۆسهراسهر، هه‌رچی وانه‌كانی عهشقهڕست ڕست به‌به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خۆدا بكه‌م
"باران"
15:24 *2008/5/4
بارانه
دڵۆپێك خۆی له ناز هه‌ڵكێشاوه
نه‌رم نه‌رم ڕێ ده‌كوتێت دێت و له‌سه‌ر لێوم هه‌وار ده‌خات
دڵم ته‌ژی له نه‌شئه و
سینه‌م به بناری هه‌ڵه‌موتێكی غه‌رقبوو له‌سۆز ده‌كات
بارانه
گه‌رد گه‌رد هه‌وا بۆنی زوڵفی ئه‌تۆی لێ دێت
دیسان هه‌وری بۆ ڕێژنه‌ی باران دۆشداماو
شه‌ونمی گه‌رده‌ملی تۆی خواستووه
بۆ كوتانی ده‌فی نه‌سیم
دیسان ئاسمان دوو تاڵ زوڵفی له ئه‌گریجه‌ی تۆ سه‌ندووه بۆ خامۆشبوون دیسان زه‌وی ده‌ستی دوعا، بۆ لێزمه‌یه‌ك له سۆزی تۆ ده‌گرێته‌وه
بارانه
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له شه‌خته‌ی بۆنی تۆدا ئاوه‌چۆڕ بم
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له لافاوی یاده‌وه‌ری تۆدا غه‌رقی سۆز بم
نه‌رم نه‌رم ڕێ ده‌كوتێت دێت و له‌سه‌ر لێوم هه‌وار ده‌خات
دڵم ته‌ژی له نه‌شئه و
سینه‌م به بناری هه‌ڵه‌موتێكی غه‌رقبوو له‌سۆز ده‌كات
بارانه
گه‌رد گه‌رد هه‌وا بۆنی زوڵفی ئه‌تۆی لێ دێت
دیسان هه‌وری بۆ ڕێژنه‌ی باران دۆشداماو
شه‌ونمی گه‌رده‌ملی تۆی خواستووه
بۆ كوتانی ده‌فی نه‌سیم
دیسان ئاسمان دوو تاڵ زوڵفی له ئه‌گریجه‌ی تۆ سه‌ندووه بۆ خامۆشبوون دیسان زه‌وی ده‌ستی دوعا، بۆ لێزمه‌یه‌ك له سۆزی تۆ ده‌گرێته‌وه
بارانه
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له شه‌خته‌ی بۆنی تۆدا ئاوه‌چۆڕ بم
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له لافاوی یاده‌وه‌ری تۆدا غه‌رقی سۆز بم
"زیزبوونی ئەستێرە"
16:10 *2008/5/3
سه‌یری ئاسمان كه
له ئه‌ستێره‌یه‌ك بپرسه
بزانه له چی تۆراوه؟
له توڕه‌بوونی ڕۆژ
له نازی شاخ
یان له لاساری زه‌ریا
نا ، كوا لۆژیك له‌و هۆیانه‌دا هه‌ن؟
ئه‌ستێره چ ده‌ربه‌ستی ڕۆژ و شاخ و زه‌ریایه
له تۆ تۆراوه
له من زیزه
له ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌وین په‌سته
بیری ئه‌و شه‌وانه ده‌كات
كه تۆ و من له كه‌ژاوه‌ی دڵی ئه‌ودا
ده‌گه‌وزاین
یه‌كترمان ڕاده‌موسی
پێده‌كه‌نین
ئه‌ویش به‌شی سه‌رخه‌وێك شیعری به دیاری داینێ
"گوڵ و لێو"
06:37 *2008/5/1
گوڵێك پێده‌كه‌نێت
كه ئه‌مڕۆش
تینی زه‌رده نه‌یتوانی بیژاكێنێت
تۆش به شكۆوه
له من ده‌ڕوانیت و
زه‌رده‌خه‌نه‌ش لێوانت جێ نا‌هێڵن
چونكه ئه‌مڕۆش
به‌نداوی لێوانی من
نه‌یتوانی كانیاوی نێو ده‌مانی تۆ هشك بكات
"ده‌ستی داپیره"
02:48 *2008/4/30
ده‌ڵێم بچم ده‌ستی داپیره‌یەك بگرم
تا به بشتێكی چه‌ماوه و كۆمه‌وه
مه‌نزه‌ڵ مه‌نزه‌ڵ نیشتیمانم بگه‌ڕینێت
هه‌تا هه‌رچی كه‌نزی ونبووی ولات هه‌یه بدۆزمه‌وه
# # # #
ده‌ڵێم بڕۆم قوڵفی ئاوڕژێنێك بگرم
ئه‌وجا ده‌ستم له نێو ده‌ستی داپیه‌ره‌یەكی به ئه‌زمون نێم
هه‌تا به دوو چاوی ڕازاوه و پڕ كله‌وه
هه‌رچی گوڵی وشكی ولات ماوه پێم نیشان دات
ئه‌وجا منیش له‌ده‌ڵه‌وه ئاویان بده‌م
# # # #
ده‌ڵیم ڕۆحی ئه‌سپه شێیه‌ك له خۆ بگرم
ئه‌وجا ده‌ستم له نێو ده‌ستی داپیره‌یه‌ك گیر كه‌م
هه‌تا به دوو بازوی پڕ شكۆوه
هه‌رچی بنه كنگرێكی به‌جێماوه پێم نیشان دات
منیش به‌بێڵێكی ده‌م كول گه‌ڵاڵه‌ی كه‌م
ئینجا خوانی ڕه‌جاڵێكی پێ نه‌خشێنم
# # #
ده‌ڵێم وه‌رن هه‌موو بچین دەستی داپیرەیەک بگرین
هه‌تا به‌ده‌م چیرۆكێكی ئه‌فسوناوی گوێ ئاگردانێكه‌وه
هەرچی کین و خەمێک لە له‌وه‌ڕگه‌ی هه‌ناو دەگرین
به‌با بكه‌ین