كه سه‌یری قه‌تماغه‌ی برینه‌كانی هه‌ر كۆڵانێكی ئه‌م شاره بكه‌یت ، ئه‌وه ده‌بینیت كه ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئازار و هه‌نسكداندا تلا بێته‌وه. به‌ڵام كاتێك له گه‌شی به‌ره‌به‌یانانی شار راده‌مێنیت ، ڕاسته‌وخۆ پێت ده‌ڵێن، كه شار هه‌رگیز ، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له منداڵدانی شاخه‌كانی لای باكوریه‌وه وه‌ك كۆرپه‌یه‌كی ناسك چاوه‌كانی به كه‌وانه‌یی مانگه شه‌و پشكوتووه ، ئیدی نه‌یخواستووه بنوێت ، یان بێ باكانه چاوه‌كانی له‌یه‌ك بنێت . چاو له زیخی سه‌ر ڕێگاكانی ببڕه كه تاوێك خرمه‌ی كڵاشه‌كانی پیرخاسێك و ساتێك زرمه‌ی هه‌نگاوه‌كانی جوانێكی شار به‌ڕێ ده‌كات هه‌ست ده‌كه‌یت كه ده‌خوازێت له باره‌ی هیوا و ئاوه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌وه بۆت بدوێت. زنجیره‌ی باسه‌كانیان كۆتایی هاتنی نییه و به‌شێوه‌یه‌ك به‌ناو یه‌كدا چڕبوونه‌ته‌وه ، نازانیت بۆ كام باسه‌یان ڕه‌وایه كه پله‌ی یه‌كه‌مگیری بدرێتێ . ئه‌م ساڵ وا ناڵه ناڵی شار خه‌ریكه نۆته‌كانی خۆی به سه‌ر گرێكانی باڵه‌بانێكه‌وه داده‌نێت تا ئاواز بۆ زه‌ماوه‌ندێك ساز بكات. زه‌ماوه‌ندێك تیایدا خه‌ڵكه ڕه‌نجكێشه‌كه‌ی شار ده‌ستیان له ده‌ستی ڕۆشه‌نبیرانی شاردا بێت . ده‌خوازێت ئه‌مساڵ دانیشتوانی شار وه‌ك ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دروستبوونی ، پێكه‌وه سرودێكی یه‌كبوونی بۆ بچڕن.
وێڕای ئه‌وه‌ی بێجگه له‌م شاره‌ی كه لێی ده‌ژیا ، هێشتا هیچ شوێنێكی تری سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ی نه‌دیبوو، كه منداڵ بوو وای ده‌زانی ئه‌و شه‌قامه‌ی شار كه جۆره‌ها دوكانی پیشه‌گه‌ری تێدا بوو ، به‌رینترین شه‌قامی سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌مینه‌یه . كه بیر له‌و دیده‌ی جارانی ده‌كاته‌وه ، نازانێت هۆكه‌ی چی بووه وا ئه‌و شه‌قامه‌ی شاری به‌و شێوه به‌رینه هاتبووه پێش چاو.
درێژه‌ی بابه‌ت...
چه‌نده هه‌تاوم خۆش ده‌وێت. ڕاستییه‌كه‌ی كه له‌به‌ر ئه‌م هه‌تاوه‌دا كار ده‌كه‌م هه‌ستێكی وام تیادا دروست ده‌بێت كه ئاماده‌گییه‌كی كارام له ڕه‌نگینترین كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی ژیاندا هه‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆخۆم نامه‌وێت بۆنی هه‌تاو له جل و به‌رگه‌كانم ته‌ره ببێت. بۆیه ده‌ڵێم به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت كه ده‌ڵێم هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ ئازادبوونی یه‌كه‌م تروسكه‌ی وه‌نه‌وشه‌باوی خۆرهه‌تاوی به‌یاناندا سروشت ڕستێك گوڕ و هێز به جموجۆڵی ڕۆحم ده‌به‌خشێت. ڕۆحم له‌گه‌ڵ هه‌تاودا په‌یوه‌ندیه‌كی گیانی به‌گیانیان هه‌یه. ئه‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌تییه بۆ سه‌ر‌ده‌مانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا هۆشیارانه جیاوازی نیوان خۆرهه‌تاو و تاریكه‌سڵاتم نه‌ده‌كرد. ئه‌و ده‌مانه كه هێشتا خانه تۆماركه‌ره‌كانی نێو كه‌لله‌ی سه‌رم ده‌ستیان له‌ملی ڕوداوه‌كان نه‌كردبوو ، هێشتا نه‌یانتوانی بوو هاوڕێیه‌تیان له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش هه‌رچی ڕووی ده‌دا، چ له باش و چ له‌خراپ، هه‌رچی شتێك بقه‌ومایه من ده‌ربه‌ست نه‌ده‌هاتم. كه ده‌ڵێم هه‌رچی ڕووی بدایه من ده‌ربه‌ست نه‌بووم مه‌به‌ستم هه‌رچییه‌كه كه به مێشكی تۆدا بێت. ئه‌گه‌ر سه‌رتاپای وڵات به‌ر هێرشی گه‌نده‌خۆران بكه‌وتایه من له گڕوگاڵ و ته‌ته و به‌به‌ی خۆ نه‌ده‌كه‌وتم ، ئه‌گه‌ر كولله و مێروو هه‌موو به‌روبوومی كشتوكاڵی وڵاتیان سه‌ره‌ونوخن و قرت بكردایه ، یان ئه‌گه‌ر لاسكه ئاڵتونییه‌كانی په‌ڵه‌ده‌غڵێكی دڵفڕێن به تۆپخانه پۆخڵه‌كانی داگیره‌كان بسوتایان ، هه‌وڵم ده‌دا ئه‌و بنێشته بجومه‌وه كه ده‌ڵێت هه‌رچی خودا نه‌یكات نابێت ، لێ چونكه من هێشتا زمانم نه‌كه‌وتبووه گۆ ، ئیدی نه‌مده‌توانی كوێرانه وه‌ك توتی دوپاتی ئه‌و وتانه بكه‌مه‌وه. تا كاره‌كه‌ت لێ گران نه‌كه‌م نمونه‌یه‌كی گچكه‌له‌ت بۆ دێنمه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
هێنده‌ی هه‌موو دونیا دڵی به سازه‌دێ خۆشه ، له‌و ٢٥ ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا ١٨ یانی به‌خۆشیه‌وه لێره به‌سه‌ربردووه ، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌یه‌كه دووری ڕه‌وه‌ند دڵ و ده‌روونی ده‌گوشێت . هه‌رچی پێشتر شیرینی ناسیبێت باوه‌ڕناكات ئه‌وه ئه‌و بێت وا بێ تاقه‌ت بووبێت. ئه‌وه چوار دانه مانگی ڕه‌به‌قه سۆمای چاوه‌كانیان پرشینگی سۆزیان له‌یه‌ك هه‌ڵنه‌سووه. هه‌ربۆیه مات دیاره و خه‌م به‌رۆكی گرتووه ، له دڵه‌ڕاوكێدایه ، جار جار لێزمه‌یه‌یه‌كی پڕئازاری گومان باڵ به‌سه‌ر مێشكی‌دا ده‌كێشن و گومانی ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌كه‌ن كه ڕه‌وه‌ند نه‌گه‌ڕێته‌وه . ئاخر ئه‌و په‌یمانی دابوو كه بێته‌وه. ڕاسته جار جار كه‌مێك وه‌ڕه‌سی خۆی له‌و كه‌م و كوڕیانه‌ی له دێ‌دا به‌دی ده‌كران ده‌رده‌بڕی ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م مشوری چاككردنیانی ده‌خوارد . دواجار كاتێك لافاوه به‌خوڕه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م به‌هاره یه‌ك له كۆڵه‌كه داره‌كانی پرده‌كه‌ی چه‌می قرژاڵه‌سوره‌ی خستبووه له‌قین ، ئه‌و دوو رۆژی ڕێك به‌ته‌نها خه‌ریك بوو هه‌تا چاكی نه‌كرده‌وه وازی نه‌هێنا. باشه ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ته‌نگ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێوه نه‌بێت چۆن ده‌چێت دوو دانه ڕۆژ تا بینه قاقای خۆی له نێو ئاوی ئه‌و چه‌مه سه‌رشێته‌دا نوقم ده‌كات. ئێ ئه‌و هێنده‌ی چاوه‌كانی خۆی خاك و خۆڵی سازه دێی خۆش ده‌ویست ، بۆیه گومانی ناوێت كه دێته‌وه .
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئه‌مڕۆ هه‌ڵسوكه‌وتی ڕه‌هێڵ ته‌واو له ڕۆژانی تر جیاوازه ، دیاره كه له‌ده‌ست گێژاوه‌كانی بێكاری بڕێك خۆی دزیه‌وه‌ته‌وه و گوشاره‌كانی بێزاربوون له‌سه‌ر هزری ته‌نك بوون ، هه‌ر بۆیه ڕستێك زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی ماندووش له سه‌ر پێخه‌فی لێوه‌كانی خۆیان ده‌كێشنه‌وه و په‌ل درێژ ده‌كه‌ن . زه‌ده‌خه‌نه‌كان خۆیان بۆ سازدانی زه‌ماوه‌ندێك ساز ده‌كه‌ن . چركه چركه خۆ سازده‌ده‌ن بۆ زه‌ماوه‌ندی ڕێزگرتن له سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕوانكراوی ده‌سته لاوێكی وه‌رزشكاری شار . ئه‌وه‌تا تاوه نا تاوێك دوعا ده‌كات و له یه‌زدانی مه‌زن ده‌پاڕاێته‌وه كه ڕه‌حمێك به تینوێتی دڵه شێته‌كه‌ی بۆ فوتبۆڵ بكات . ده‌ڵاڵیته‌وه به‌ڵكه كاره‌با له سه‌روبه‌ندی ئه‌و یارییه گرنگه‌دا نه‌كۆژێته‌وه . ڕه‌هێڵ ڕووی ده‌می كرده سه‌ركۆی هه‌ڤاڵی كه به سه‌ردان هاتبوو بۆ لای تا پێكه‌وه ته‌ماشای یاری فۆتبۆلی نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و مه‌نامه بكه‌ن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
مێشكم جه‌نجاڵه ، بیرۆكه‌كان به خێرایی و پچڕ پچڕ به ده‌ربه‌نده‌كانی هزرمدا تێده‌په‌ڕن. ده‌شێت هه‌ر به‌هۆی ئه‌و جه‌نجاڵییه‌شه‌وه بووبێت كه زرنگه زرنگ و قیژه قیژی منداڵانی گه‌ڕه‌ك سه‌رنجیان ڕانه‌كێشابم ،
درێژه‌ی بابه‌ت...