"ده‌ستی داپیره"
02:48 *2008/4/30
ده‌ڵێم بچم ده‌ستی داپیره‌یەك بگرم
تا به بشتێكی چه‌ماوه و كۆمه‌وه
مه‌نزه‌ڵ مه‌نزه‌ڵ نیشتیمانم بگه‌ڕینێت
هه‌تا هه‌رچی كه‌نزی ونبووی ولات هه‌یه بدۆزمه‌وه
# # # #
ده‌ڵێم بڕۆم قوڵفی ئاوڕژێنێك بگرم
ئه‌وجا ده‌ستم له نێو ده‌ستی داپیه‌ره‌یەكی به ئه‌زمون نێم
هه‌تا به دوو چاوی ڕازاوه و پڕ كله‌وه
هه‌رچی گوڵی وشكی ولات ماوه پێم نیشان دات
ئه‌وجا منیش له‌ده‌ڵه‌وه ئاویان بده‌م
# # # #
ده‌ڵیم ڕۆحی ئه‌سپه شێیه‌ك له خۆ بگرم
ئه‌وجا ده‌ستم له نێو ده‌ستی داپیره‌یه‌ك گیر كه‌م
هه‌تا به دوو بازوی پڕ شكۆوه
هه‌رچی بنه كنگرێكی به‌جێماوه پێم نیشان دات
منیش به‌بێڵێكی ده‌م كول گه‌ڵاڵه‌ی كه‌م
ئینجا خوانی ڕه‌جاڵێكی پێ نه‌خشێنم
# # #
ده‌ڵێم وه‌رن هه‌موو بچین دەستی داپیرەیەک بگرین
هه‌تا به‌ده‌م چیرۆكێكی ئه‌فسوناوی گوێ ئاگردانێكه‌وه
هەرچی کین و خەمێک لە له‌وه‌ڕگه‌ی هه‌ناو دەگرین
به‌با بكه‌ین