"نامەکانی کۆچبەرێک"
05:37 *2008/4/30
پێشتر كه هه‌ناسه‌م ده‌دا ترسم هه‌بوو دێوزه‌مه‌ی ژیان ڕێگا نه‌دات جارێكی تر سیكڵدانۆچكه‌كانم هێور بكه‌مه‌وه بۆ هه‌ڵمژینێكی تر . ئاوی زوڵاڵیی فیچقه‌كردووی كانیاوه‌كانی ده‌م لاملی گردێك بۆ سوێی دووبه‌ره‌كیان له ده‌ممدا ده‌دایه‌وه. به‌شێكی ڕه‌شم له په‌ڕتوكی ژیان ده‌بینی.هاوڕێكانمم ده‌دی به‌یه‌كتردا هه‌ڵده‌شاخان و هیچیان نه‌یانده‌زانی بۆ دیواری جودا بوونه‌وه هه‌ڵده‌چنن! قنج قنج وورد و درشتی وڵاتم ده‌بینی له دوو به‌ره‌دا به ڕووی یه‌كتردا هه‌ڵده‌په‌رمونه‌وه. هه‌موو شتێك دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا ، ته‌نانه‌ت فرمێسكه‌كانی بێ ده‌سته‌ڵاتیش به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی له‌به‌ر دڵدا شیرین به‌ڵام له به‌رچاودا ره‌زاگران دابه‌ش بووبوون . دوو به‌ره ، دوو كه‌شكۆڵ، دوو پریاسكه، دوو رووباری به‌ره‌و له ئاو دادۆشراو، دوو قه‌بری دوو كێل ڕه‌ش ڕه‌ش وه‌ك باڵه ڕه‌شه‌كانی قه‌له ڕه‌شكه به‌سه‌ر سكرینی سینه‌مای نێو خه‌یاڵمدا ده‌هاتن و ده‌چوون و له سه‌ر شانۆی نائۆمێدیمدا ده‌نیشتنه‌وه.
هیچ به‌ره‌یه‌ك نه‌یده‌توانی ئه‌سپسواری سه‌ركه‌وتووی نێو مه‌یدان بێت هه‌تا ڕێبه‌رایه‌تی گه‌ل له ئه‌ستۆ بگرێته‌وه بۆ باوه‌شی یه‌كڕیزی. بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سۆز، بۆ له قاڵبدانه‌وه‌ی مێشك و بۆ وچانێكی تر له گوژمی به ئازادی گه‌یشتن كه‌س و ڕێبه‌رێكمان نه‌بوو.
ئه‌وسا له كوێ بوو عه‌قڵ ، ئه‌وسا له كوێ بوو پێكه‌وه ژیان، ئه‌وسا له كوێ بوو ته‌وافق بوون ؟وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیارانه هه‌بوون به‌ڵام سه‌د داخ كه گوێگرانێك له هیچ به‌ره‌یه‌كیاندا نه‌بوون . ئیدی كۆچ ئه‌و ئه‌فیونه ،ئه‌و مادده بێهۆشكه‌ره بوو كه به‌هه‌ڵه وام ده‌زانی چاره‌ی ئازاری برینه‌سوتماكه‌كانی ویستی سه‌ربه‌سبوونم ده‌كات . ئێستا پاش ده‌یه‌ك له غه‌ریبی ئیدی من هیچ وه‌ك جاران زه‌بوون و لاواز نیم . ئیدی بێده‌نگ نابم وه‌كو جاران و چاو له هه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌كاران ناپۆشم . ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكارانی وڵاته‌كه‌م جارێكی تر هه‌ڵه‌یه‌كی چاره‌نوسساز ئه‌نجام بده‌ن ئیدی ده‌ستم به‌كڵاوه‌كه‌مه‌وه ناگرم تا با نه‌یبات ، به‌ڵكه ده‌بم به‌گه‌ردێكی له گه‌ڵ بادا هاتوو و ده‌نه‌ڕێنم به‌سه‌ر لێپرسراوانی سه‌رگوزاریمدا هه‌تا به‌هۆش خۆیاندادێنه‌وه.