"سەمای کانی"
08:01 *2008/5/3
به‌هاربوو
وردیله بڵقه‌كانی كانییه‌ك بانگیان لێوه كردیت
وایان ده‌زانی
په‌نجه‌كانی پێت ڕیشووی نێركه نێرگزێكن
تۆش چویت
له‌سه‌ر پشتی خڕكه به‌ردێك..ڕۆنیشتیت
گوێت هه‌ڵدیرا بۆ دارتووی ده‌م كانییه‌كه
ده‌تڕوانی له نه‌سیم
دارتووی له ئامێز ده‌گرت و
رۆحی ده‌كرد به‌به‌ر نه‌وگه‌ڵاكانیه‌وه
په‌نجه‌كانی دارتووش سیمفۆنیای سه‌یرانیان یاری ده‌كرد
كانی هه‌نسكی سه‌مای لێ هه‌ڵده‌قوڵا
تۆش ده‌تگوت ئێره جێناهێڵم
لێه‌ره چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌كه‌م