هەوار


kurd blogger.com



  سه‌یری ئاسمان كه
 له‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك بپرسه
 بزانه‌ ‌له‌ چی تۆراوه‌؟
 له‌ توڕه‌بوونی ڕۆژ
  له‌ نازی شاخ
 یان له لاساری زه‌ریا
 نا ، كوا لۆژیك له‌و هۆیانه‌دا هه‌ن؟
 ئه‌ستێره‌ چ ده‌ربه‌ستی ڕۆژ و شاخ و زه‌ریایه‌‌ 
 له‌ تۆ تۆراوه
 له‌ من زیزه
 له‌ ئاماده‌نه‌بوونی  ئه‌وین په‌سته‌
 بیری ئه‌و شه‌وانه‌ ده‌كات
 كه‌ تۆ و من له‌ كه‌ژاوه‌ی دڵی ئه‌ودا
 ده‌گه‌وزاین
 یه‌كترمان ڕاده‌موسی
 پێده‌كه‌نین 
 ئه‌ویش به‌شی سه‌رخه‌وێك شیعری به‌ دیاری داینێ‌





دواتر | په‌ڕه‌ی 28 له‌ 33 | ‌پێشوو