"باران"
15:24 *2008/5/4
بارانه
دڵۆپێك خۆی له ناز هه‌ڵكێشاوه
نه‌رم نه‌رم ڕێ ده‌كوتێت دێت و له‌سه‌ر لێوم هه‌وار ده‌خات
دڵم ته‌ژی له نه‌شئه و
سینه‌م به بناری هه‌ڵه‌موتێكی غه‌رقبوو له‌سۆز ده‌كات
بارانه
گه‌رد گه‌رد هه‌وا بۆنی زوڵفی ئه‌تۆی لێ دێت
دیسان هه‌وری بۆ ڕێژنه‌ی باران دۆشداماو
شه‌ونمی گه‌رده‌ملی تۆی خواستووه
بۆ كوتانی ده‌فی نه‌سیم
دیسان ئاسمان دوو تاڵ زوڵفی له ئه‌گریجه‌ی تۆ سه‌ندووه بۆ خامۆشبوون دیسان زه‌وی ده‌ستی دوعا، بۆ لێزمه‌یه‌ك له سۆزی تۆ ده‌گرێته‌وه
بارانه
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له شه‌خته‌ی بۆنی تۆدا ئاوه‌چۆڕ بم
لێره ناجوڵێم ،
هه‌تا له لافاوی یاده‌وه‌ری تۆدا غه‌رقی سۆز بم