"فێربوونی عەشق"
14:25 *2008/5/6
پێنج به‌هارە ، له تۆوە فێری عه‌شق دەبم که‌چی تۆ خۆت له شیرینێ بچوکتر وێنا دەکه‌یت پێنج بهه‌هارە ، وه‌ك لاپه‌ڕێكی چه‌تاوه‌ڕوو هه‌ڵاله‌ی سۆزت دەمژم که‌چی تۆ هه‌ر وەک فه‌رهادێک لێم دەڕوانیت پێنج به‌هارە ، هه‌رچی خۆهه‌ڵده‌سه‌نگێنم ته‌نها وێنه‌ی خۆویستێكی ڕژد ده‌بینم به‌ڵام تۆ هه‌ر ده‌ستبه‌رداری گیانی له خۆبووردن نابی و وچان وچان كه‌له‌به‌ر و پێچ و په‌نای مرۆبوونم كه‌ژماڵده‌كه‌یت هه‌تا ڕه‌ندی عه‌شقیان تێدا بدۆزیه‌وه به‌ڵی تۆ ڕاهێنه‌ری عه‌شقیت و بویته فریادڕه‌سێك بۆ من ئه‌مجاره هاتووم و پێم له‌دڵی خۆناوه تا له دره‌نگ سه‌وزبوونی نزاری عه‌شقی من ببوریت ئه‌مجاره‌كه پێم گوتیت بمبه‌خشه ، نه‌كه‌یت په‌نجه‌ی قوڕو قه‌پت له‌سه‌ر لێوه‌كانم دانێیت ئیدی منیش ده‌خوازم وه‌كو تۆسهراسهر، هه‌رچی وانه‌كانی عهشقهڕست ڕست به‌به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خۆدا بكه‌م