"كامه عه‌شق "
03:09 *2008/5/9
هه‌یه ده‌ڵێت گۆمی عه‌شق گه‌لێك مه‌نگه
ئاخر ئه‌وه عه‌شقی به لینگه‌وقوچی دیوه
تریقه‌ی عه‌شق سامناكی له كوێ ده‌ناسێ
ئه‌گه‌ر ئۆقیانوسی ژیان که‌نارێکی خامۆشی بێ
ته‌نها عه‌شقه
هه‌یه دەڵێت زەبری كپبوونی عه‌شق گه‌لێک سه‌خته
ئاخر ئه‌وە حه‌زێکی کورت خایه‌نی دیوە
دەنا عه‌شق کوا کایه‌ی کات کپی دەکا
ئه‌گه‌ر ژیان چه‌رخێکی به‌ردەوامی هه‌بێ
ته‌نها عه‌شقه
هه‌یه عه‌شق به ژه‌هری مار دەشوبهێنێ
ئاخر ئه‌وە عه‌شقی وەک كاڵایه‌ک دیوە
هه‌ستێ كه قابیلی سه‌ندن نه‌بێ له‌كوێ چزه له جه‌رگه‌وه دێنێ
ئه‌گه‌ر ژیان ڕه‌هه‌ندێکی بێ ئازاری هه‌بێ
ته‌نها عه‌شقه