"مەستبوونی ئێواران"
01:00 *2008/5/11
مایسه ،
ئاسمان و ئێواره مه‌ستن ،
سه‌ریان له سه‌ر سینگی پیره‌مه‌گرون ناوه و
نمایشی سۆز له‌گه‌له‌ری ده‌ڵداراندا ده‌كه‌ن
مایسه ،
ئێواران فیستیڤاڵ بۆ ئاسۆ سازده‌كات،
ڕه‌نگی زه‌رد ، په‌مبه و پرته‌قاڵی قه‌تاره ده‌گرن و
بێ خشپه خۆ هه‌لده‌سوون له سینگی شین ،
ماچ ده‌كه‌ن ژێرچه‌نه‌ی بۆری ئاسمان
مایسه ،
ئێواران زه‌ماوه‌ند بۆ په‌ڵه هه‌ور ده‌سازێنێ
په‌ڵه په‌ڵه‌ی هه‌وری شۆخ و شه‌نگ مه‌مكی خڕ و قیتیان ،
ئاوێزانی ڕیشوی زێڕینی خۆر ده‌كه‌ن و
سۆز به بیری گڵه‌زه‌رده‌دا دێننه‌وه
مایسه و سروشت دیسان مه‌یلی نواندنی خۆی ده‌كات