"لە خەیاڵ داوا دەکەم"
03:54 *2008/5/13
خه‌یاڵ
نزیكترین دایه‌ن
ببه به لاوێنه‌ری ڕۆحی ساوام ،
چه‌پكێ ڕه‌قه‌به‌ردی سورێن بكه شه‌قشه‌قه و بیده‌ده‌ستم
به‌ڵام توخوا!
له ده‌ستمی مه‌فڕێنه گه‌ر مێشكی سه‌رتم پێیان به‌ردایه‌وه
خه‌یاڵ
نزیكترین ڕێبه‌ر
ببه به وه‌ستای هه‌ڕه‌تی لاوێتیم
كونگه‌یه‌ك شه‌ربه‌تی مێوژ بكه تیوبێك بۆیاخی پاستێل و بمده‌رێ
به‌ڵام تو خاتری ئه‌سحابه‌كان!
له ڕیشوی فڵجه‌كانمی مه‌فڕێنه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كه‌وێكم له سه‌ر كه‌نفاسه‌كانت كێشا
خه‌یاڵ
نزیكترین خه‌مخۆر
ببه حیكایه‌ت خوانی شه‌وانی گوێ ئاگردانم
جوتێك كاڵه‌ی ئاسنینی هه‌گبه‌كه‌تم به‌رێ
به‌ڵام بۆ خاتری كاك ئه‌حمه‌دی شێخ!
له پێیه‌كانمی دامه‌كه‌نه گه‌ر خاكی ڕه‌قه‌نی نێو داستانه‌كانتم پێوه كێڵا