"برەوی عەشق"
16:47 *2008/5/24
دێم به‌دوای سركی نیگایه‌كی تۆدا ده‌گه‌ڕێم . مۆڵه‌ت له به‌خشنده‌یی خزمان وه‌رده‌گرم ، هانی هاوڕێیان بۆ داكۆكیكردن له خواستی سه‌رشێتانه‌ی دڵم ده‌ده‌م ، له ویژدانی كۆمه‌ڵ ده‌خوازم تا چاوپۆشی له چه‌قاوه‌سووێتی فریشته‌كانی مه‌مله‌كه‌تی ڕۆحم بكه‌ن. له ڕیشی سپی كه‌شكۆڵ به‌كۆڵان تكا ده‌كه‌م فێری په‌ند و وانه په‌نهانه‌كانی گه‌ڕۆكیم بكه‌ن.له ئه‌گریجه‌ی سپی بێریڤانان خۆ فێری به‌خشنده‌یی ده‌كه‌م. ئه‌وجا دێم وه‌ك گه‌ڕۆكێكی به‌گوڕ لوتكه‌ی عه‌شق ده‌كه‌مه ئامانج . دێم تا له دونیای ئه‌ویندا بتاسێم و مه‌ست مه‌ست ببم . وه‌ها مه‌ست كه گوێم له قرخه‌قرخی ته‌پڵی به‌یت و بالۆره‌ی باو نه‌بێت. وه‌ها تاساو هه‌تا تیری سه‌رزه‌نشت و توانج زه‌خمی ئازاریان لام نه‌بێت . دێم چنگه كڕێ به كۆسپه‌كاندا ده‌نوسێم تا ته‌واو به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بم ، لێناگه‌ڕیم تا خڕ و پڕ و دانه دانه له سه‌ركێشی ده‌شته‌كیانه دایان نه‌ماڵم و ده‌سته‌مۆیان نه‌كه‌م . ئه‌وسا وه‌ك جوامێرێكی له خۆدا ڕاپه‌رموو ده‌بم به شاخه‌وانی كه‌لیخانی عه‌شقی تۆ، كۆشش ده‌كه‌م تا تارمایی پرچی ڕه‌شت،بكه‌مه خێوه‌تگای دیده‌وانی ته‌مه‌نی عاشقیم. چنگ له‌سه‌ر شان دێم تا كه‌ف و كوڵی تاسه‌م به‌ر نه‌رم و نیانی سۆزت ده‌كه‌وێت، ئیدی له‌ئاست به‌یداخی هه‌ناسه‌یه‌كتدا ڕێك ده‌وه‌ستم و ڕێز له ئاڵای هێمنیت ده‌نێم . دێم تا له كیڵگه‌ی به ڕنو پۆشراوی به‌یانیانێك ئه‌ڵماسێكی دانار دانار له ته‌لیسمی چاوانت بخوازم ، ئه‌وسا رۆحم له جوڵه ده‌خه‌م، پشو به ترپه‌ی دڵم ده‌دم. ئارام ئارام له پشت لقه ڕیواسێكه‌وه خۆحه‌شار ده‌ده‌م، خاوێن، وه‌ك خاوێنی ده‌ررونی ئه‌فسوناویترین فریشته سه‌ره‌تاتكه‌ی ماچێكی مزری لێوانت ده‌كه‌م. دێم تا له‌گه‌ڵ تۆدا پێكه‌وه گوڵدانی ماچ له په‌ڕه‌كانی شه‌رمكردن به‌تاڵ بكه‌ینه‌وه. دێم تا عه‌شق گوڕوتینێكی به‌رده‌وامم بداتێ.