"عەشقی ڕەسەن"
06:20 *2008/5/29
ده‌ڵێم تا شه‌رمه‌زار نه‌بم
مشتێك خۆڵه‌مێشی دڵم به‌رم
هه‌تا ئه‌م به‌هاره هاته‌وه‌به قومێك ئاوی سیروانی بسپێرم
به‌ڵكو له نێو قاڵبێكی به‌سۆزتری بكا
ئاخر ئیتر دڵم نایه‌ت
به ڕه‌نگی له‌به‌ر هه‌تاودا كاڵه‌وه‌بووی سۆزه‌كه‌ی پارساڵه‌وه
بێم و خۆمت لێ بكه‌مه مه‌شایه‌خی عه‌شق
یاخود بڵێم من پیری ئه‌وینم و
تۆش ببه مریدێكی گوێڕایه‌ڵم
####
ده‌ڵێم تا به‌هار لێم زیز نه‌بێت
پڕ شه‌كردانی ماچێك تۆوی ئه‌و گوڵانه له‌گه‌ڵ خۆدا به‌رم
كه‌تۆ پار ساڵ له گه‌ڵ هاڵاوی هه‌ناسه‌تدا
له گوڵزاری ویژدانمدا ده‌تچاند
هه‌تا به بسته خاكی نزارێكیان بسپێرم
به‌ڵكو گوڵاڵه سوره‌كانی لێوی تۆم بۆ لێ سه‌وز بكاته‌وه
ئاخر ئیتر دڵم نایه‌ت
به لاسكه وشكه‌هه‌ڵاتوه‌كانی پارساڵه‌وه
بێم و خۆمت لێ بكه‌مه دڵفراوانێكی به‌خشنده
یاخود بڵێم من ڕاهێنه‌ری خدری زینده‌م
وه‌ره با هه‌وای ژیان به گه‌ردنتابكه‌مه‌وه