"رسوابوونی گه‌نده‌ڵكارێك"
08:27 *2008/5/31
١
ماندووم و له خه‌فڵه‌تاندا تاساوم ئێوه كه ته‌نها لێم توڕه‌ن به‌وه ده‌كات كه گوڵبارانم بكه‌ن ده‌نا من خۆم بۆ ڕسوابوون سازده‌دا دیاره ئێوه هه‌تا ئێستاش له ڕه‌وینه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌كانی مرۆییم بێ ئاگان ئێوه نازانن ئه‌وه‌ی ڕیسه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه به خوری منم داخی گران چ په‌نگێكم به‌خۆ داوه! چیم به په‌یكه‌ری شكۆداری ته‌مه‌نم كرد ئێستا ده‌زانم بۆ به گه‌نده‌ڵكار گازم ده‌كه‌ن ئێستا ده‌زانم بۆ پێم ده‌ڵێن " گه‌نده‌خۆر و خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه وه‌شێن " ٢ ته‌مه‌نێك ڕه‌ونه‌قی تریفه‌ی چاوی ئێوه سه‌رمایه‌ی بوون و نه‌بوونم بوو بۆیه رێز وه‌ك: جریوه‌ی پۆله پاسارییه‌ك بۆی ده‌خوێندم شكۆ وه‌ك: گڕوگاڵی چیایه‌كی ساوا له قه‌فه‌زه‌ی سینگم ده‌تكا و خۆم چه‌نده سه‌نگین و ته‌لار ده‌بینی كه‌چی ئێستا كه به داوێنێكی چه‌په‌ڵه‌وه موفته‌خۆری قوتی ئێوه‌م چڵكی ده‌ست و ژه‌هری ته‌لاری پڕ له زێڕ رووباری قێز له‌خۆهاتنه‌وه له‌دڵ و ده‌روونم ده‌كه‌ن و خانه خانه‌ی سییه‌كانم به‌ر گوڕ و تینی نه‌عله‌تی ئێوه ده‌خه‌ن بۆیه ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م شه‌هامه‌تم له زبڵدانێكدایه بۆیه ئێستا له ئاوێنه‌ی بیلبیله‌كانی چاوتاندا خۆم سوك و ڕیسوا ده‌بینم.