"به‌خشنده‌یی هه‌ور و هۆنراوه."
04:18 *2008/6/12
ئه‌گه‌ر هه‌ور بیزانیانه
زه‌وی گه‌روی شین و بۆنداری خۆی قفڵ ده‌كات
وه‌ها به‌خوڕ نه‌ده‌گریا.
تك تك ، لوتفی گه‌ڵاڵه‌بووی ته‌مه‌نی خۆی،
به‌و ریتمه مۆزیقاویانه،
به گازه‌ره‌ی پشتی شاخێكی بۆرهه‌ڵگه‌ڕاودا نه‌ده‌دا.
ته‌نك ته‌نك
تام و چێشی كۆكراوه‌ی ئۆقیانوسێكی دووره ده‌ستی
له پریاسكه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد،
هه‌تا له‌گه‌ڵ لاره و له‌نجه‌ی شه‌ماڵێكدا بیانهێنێ و
زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ
چڕی لێره‌وارێكیان پێ سواخبدات.
++++
ئه‌گه‌ر كۆپله هۆنراوه‌یه‌كی قیته‌ڵه بیزانیایه
هۆش و مێشكم داینه‌مۆی دیواخانێكی بۆ سازناكه‌ن
وه‌ها خانه‌دانانه گۆرانی بۆ نه‌ده‌چڕیم.
پۆشته‌وپه‌رداخ ، شه‌تڵی گوڵه فه‌رهه‌نگێكی ڕازاوه‌ی خۆی
وا به‌خشنده‌ییانه نه‌ده‌گوشی و
شاپێكی شه‌رابێكی بۆ مه‌ستبوونم نه‌ده‌گه‌یاند.
په‌یتا په‌یتا
ژیله‌مۆی هه‌ناسه‌كانی شاعیرێكی كه‌نارگرتووی
كوچه‌كوچه و كۆڵان كۆڵان نه‌ده‌هانی
هه‌تا له‌گه‌ڵ خه‌مه قه‌له‌نده‌ر و زه‌بونه‌كانمدا
وچان وچان و
قوڵ قوڵ ژێرخانی ویژدانی یه‌كتر هه‌ڵده‌نه‌وه
حوزه‌یرانی ٢٠٠٨