دەمەوێت ئاواز بۆ خەمێک بدۆزمەوە
تەنها ڕەنگی خەزانی پێ نەبێت
نا نا
وڕ نیم
نا نا
هۆشم قۆڵبەستی زوخاوی شەراب نییە
سور دەزانم
ئەگەر تەنها باخێک هەبێت
ئاوازی بۆ ئەو خەمە هەبێت
ئەوە باخی نێو خەیاڵاتی تۆیە
دەڵێم داخۆ ڕێم پێ دەدەیت؟
هەتا بەلای لا پەرژینێکی ئەفسوناوی جێگرتەی نێو هزری تۆدا ، پیاسەیکی هێواش بکەم
ئاخر تەنها دەمەوێت بۆ خەمێکی دێرینی خۆم
ئاوازێک ، تەنها ئاوازێک بدۆزمەوە