هەوار

هەردەم بەو ئاواتەوەم

نهێنی بیرچونەوەی فڕین

حەزم دەکرد

ئاسمان جووتێک باڵی

لە پۆڕێکی ڕەنگ گەنمی  بخواستایە

هەتا هەرکات هێزی فڕینی پێ نەما

لەسەر لوتکەی گردۆڵکەیەکی کوردستان

هەواری بەتاڵی خۆی بخستایە

داخۆ بەرگەی ئەوەی دەگرت؟

گوێ لە سۆزی قەتار و ئەڵاوەیسییەک بگرێ،

دەروونی خۆی بە حەیرانێکی خۆشناوەتی بشواتەوە 

باڵەکانی پڕ لە هێزی بەستەیەکی هەورامان کا،

پێڵوی چاوە خەواڵوەکانی خۆی بە شنەی لاوکێک هەڵهێنایە و

بیتوانیانە لوتکەی ئەو گردۆلکەیە جێ بهێڵێت و 

خوازیاری ئەوە نەبێت

فڕینی بیر بچێتەوە.

 

 





دواتر | په‌ڕه‌ 17 له‌ 45 | ‌پێشوو