تولەڕێکان ، لە هاتوچۆی پێکانی تۆ سەریان سوڕ دەمێنێ و
چیدی ناتوانن هەناسەبڕکێکانی خۆیان ،
لە گوێکانی تۆدا ون بکەن
وچان وچان ،
ماندووبوون پەی بە پێچاو پێچی دڵیان دەبات
بە کوڵ خوڕی ئارەقە دەردکەن و
بەسەر ڕیشاڵی بنەڵە گیاکانی شەهامەتی تۆیدا دەکەن
تا هەوایەکی پاکتر بە گەرووماندا بکەیت
###
کاتێک ڕۆژ
شەرم لە تیژی چاوەکانت دەکات ،
خۆی لە پشت تاریکی کەونەوە حەشار دەدات،
دوودڵ لەوەی کە بیەوێت جارێکی تر ،
لەگزنگدا خۆی بەڕووی چاوەڕوانیماندا بداتەوە
ئەرکی قورسی ڕۆشنکردنەوەی ئازادیمان بە ئەستۆی تۆ دەخات.